ئینتەرمیلان بەنیو دەرزەن گۆڵ لە كرۆتۆنی بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئینتەرمیلان بەنیو دەرزەن گۆڵ لە كرۆتۆنی بردەوە

 

یانەی ئینتەرمیلانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی یانەكانی ئیتاڵیا سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد و لەیارییەكی دۆستانە بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لەیانەی كرۆتۆنی بردەوە.

مارتن ساتریانۆ دەرگای گۆڵەكانی كردەوە لەخولەكی (10) گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی ئینتەرمیلان تۆماركرد ، ئەمە پێش ئەوەی لەخولەكی (22) فیدریكۆ دیماركۆ گۆڵی دووەم بۆ یانەی نیراتزۆری تۆماربكات.

لەخولەكی (27) یاریزانی توركی هاكان چالهانگۆلۆ كە تازە پەیوەندی بەیانەی ئینتەرمیلان كردووە گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی ئینتەرمیلان تۆماركرد.

گێمی یەكەم كۆتایی پێهات و لەخولەكی (56) ئەندریا بینامونتی گۆڵی چوارەمی بۆ پاڵەوانی ئیتاڵیا تۆماركرد ، هەردوو یاریزان ستیڤانۆ سینسی و مارسیلۆ بروزوفیچ بەشداربوون لە كەرنەڤاڵەكەی ئینتەرمیلان و لەخولەكەكانی (58) و (64) دوو گۆڵیان بۆ یانەكە تۆماركرد.

یەكەم یاری فەرمی ئینتەرمیلان لە (21)ـی مانگی داهاتوو دەبێت بەرامبەر یانەی جەنەوە و دەست بە وەرزی نوێی خولی ئیتاڵی دەكات.

هه‌واڵی گرنگ