یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان لەگەڵ یانەی رۆمای ئیتاڵی یەكسانبوو , لەو یارییەی لەمیانی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ لە سیتوبالی پورتوگالی بەرێوەچوو.
رۆما نزیكبوو لەوەی بەسەركردایەتی خۆزێ مۆرینهۆ پێنجەم سەركەوتن یەك لەدوای یەك تۆماربكات ، بەتایبەت كاتێك تا خولەكی 89 بە گۆڵی جیانلوكا مانچینی لەپێش بوون ، بەڵام پێش كۆتایی هاتنی یارییەكە بە یەك خولەك فیتینیا گۆڵی یەكسانبوونی بۆ پۆرتۆ دژی مۆرینهۆ تۆماركرد.
خۆزێ مۆرینهۆ لەسەرەتای ئەم مانگە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی رۆمای وەرگرت لەشوێنی پاولو فونسیكا دەستبەكاربوو.
لەم هاوینە چوار بردنەوەی تۆماركردووە بەرامبەر یانەكانی فالدینیفولی مونتیكاتینی و تیامانا و تریستینا و دیبیرچینی ، لەگەڵ پۆرتۆش یەكسانبوو.