یانەی مانچستەر یونایتد بۆ دووەم یاری لەسەر یەكتر نەیتوانی بردنەوە تۆماربكات و لەیارییەكی دۆستانە لەسەر یاریگای ئۆڵدترافۆرد بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەك لەگەڵ یانەی برینتفۆرد یەكسانبوو.
لەگێمی یەكەم و لەخولەكی (12) ئەنتۆنی ئیلانگا گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد تۆماركرد ، بەڵام شاندون بابتیست لەخولەكی(20) گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەی میوان تۆماركردەوە.
لەگێمی دووەم یانەی مانچستەر یونایتد لەخولەكی (50) بەلێدانێكی راستەوخۆی جوان لەرێگای ئەندریاس پێرێرا جارێكی دیكە پێشكەوتەوە ، بەڵام لەخولەكی (78) بریان مپیۆمۆ گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەی برینتفۆرد تۆماركردەوە و یارییەكە بەیەكسانبوون كۆتایی پێهات.
یانەی مان یونایتد یەكەم یاری ئەم هاوینەی بەبردنەوە لە دێربی كاونتی و دووەم یاری بە دۆراندن بەرامبەر گلاسكۆ رێنجەرز دەستپێكرد.
بریاریشە یەكەم یاری فەرمی لە پرێمەرلیگ لە (14)ـی مانگی داهاتوو بەرامبەر یانەی لیدز یونایتد ئەنجامبدات.