گالاتەسەرای ماڵئاوایی لە پالاوتنەكانی چامپیۆنس لیگ كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گالاتەسەرای ماڵئاوایی لە پالاوتنەكانی چامپیۆنس لیگ كرد

 

یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی بەشێوەیەكی فەرمی سەركەوت بۆ قۆناغی سێیەم و كۆتایی پاڵاوتنی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەی لەیانەی گەلەتەسەرای بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

نونو مادویكی لەخولەكی (37) دەرگای گۆڵەكانی كردەوە و گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی ئایندهۆڤن تۆماركرد ، لەگێمی دووەم و خولەكی (59) مارك ڤان خینكل گۆڵی دووەمیشی بۆ یانە هۆڵەندییەكە تۆماركرد ، ئەمە پێش ئەوەی مبای دیانی لەخولەكی (89) تاكە گۆڵەكەی گەلەتەسەرای تۆماربكات.

لەیاری چوون یانەی ئایندهۆڤن بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی تۆماركردبوو ، بەكۆی ئەنجامی یاری چوون و هاتن بە (7 – 2) یانەی ئایندهۆڤن سەركەوت بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هه‌واڵی گرنگ