لە ئەنجامێكی چاوەرواننەكراودا سێلتیك ماڵئاوایی لە چامپیۆنس لیگ كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ئەنجامێكی چاوەرواننەكراودا سێلتیك ماڵئاوایی لە چامپیۆنس لیگ كرد

 

لە ئەنجامێكی چاوەرواننەكراودا یانەی سێلتیكی سكۆتلەندی ماڵئاوایی لە پاڵاوتنەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاكرد ، دوای دۆراندنی بەرامبەر میتیلاندی دانماركی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

كالوم ماكریگۆر لەخولەكی (48) گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی سێلتیك تۆماركرد و یانەكەی لە قۆناغی سێیەم نزیكردەوە ، بەڵام لە گێمی دووەم و لەخولەكی (61) ئۆیر ماییل گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەی میتیلاند تۆماركردەوە.

بەهۆی ئەوەی لەیاری چوون هەردوو یانە لەسەر خاكی سكۆتلەندا بەگۆڵێك یەكسانبوون ، یارییەكە چووە كاتی زیادكراو رافائێل نوادیكی لەخولەكی (94) گۆڵی دووەم و سەركەوتنی بۆ یانەی میتیلاند تۆماركرد.

بەم ئەنجامەش بەكۆی ئەنجامی یاری چوون و هاتن و بە ئەنجامی (3 – 2) یانەی میتیلاندی دانماركی گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی چامپیۆنس لیگ.

هه‌واڵی گرنگ