یانەی ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی بەشێوەیەكی فەرمی گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەی لەیاری گەرانەوە بەرامبەر نیڤیچی ئازەربایجانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام.
گۆڵی یارییەكە یاریزان جیۆرجیۆس ماسوراس لەخولەكی (15) تۆماریكرد و یانەكەی كردە خاوەن گۆڵی سەركەوتن.
بەم ئەنجامەش بەكۆی هەردوو یاری چوون و هاتن یانەی ئۆڵۆمپیاكۆس بە دوو گۆڵی بێ وەڵام گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵاوانەكانی چامپیۆنس لیگ.