یانەی ریال مەدرید بەهۆی فرۆشتنی دوو یاریزانی هێڵی بەرگری تیپەكەی دەیەوێت بۆند لەگەڵ ئەستێرەیەكی هێڵی بەرگری واژۆ بكات.
رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی روونی كردۆتەوە، یانەی ریال مەدرید بەهۆی فرۆشتنی رامۆس و ڤاران دەیەوێت بۆند لەگەڵ پاو تۆرێسی بەرگریكاری یانەی ڤیاریال واژۆ بكات.
سەرچاوەكە دەڵێت ، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی تۆرێس لەگەڵ ڤیاریال دەگاتە (65) ملیۆن یۆرۆ بەڵام یانەكە ئامادەیە بە (50) ملیۆنیش دەستبەرداری یاریزانەكەی بكات.