رۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی بەرشلۆنە سەرسامی خۆی بە تواناكانی مەمفیس دیپای هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەكەی نیشاندا.
كۆمان لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی وتی : " مەمفیس دیپای یاریزانێكی نایابە ، ئەركی بەرگریكاران زۆر قورس دەكات".
وتیشی : " گەیشتنی كۆمان بۆ یانەكەمان نرخێكی گەورەیە ، ئاستی حەزەكانی ئێمە و یانەكەمان بەرزتر دەكاتەوە".
دەشڵێت ، دڵخۆشین بە بوونی ئەو ، ئەو توانیویەتی بەهێزی بۆ هێلی پێشەوەی تیپەكەمان دروست بكات ، كارێكی زۆر باش دەكات".