تازەكردنەوەی گرێبەستی میسی بەرەو پێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تازەكردنەوەی گرێبەستی میسی بەرەو پێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە

 

لیۆنێل میسی ئەرژەنتینی نزیكە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەی ئەم هاوینە تازە بكاتەوە.

گرێبەستی میسی لەگەڵ بەرشلۆنە لە حوزەیرانی رابردوو كۆتایی هات، تا ئێستا میسی گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەك واژوو نەكردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ، بەرشلۆنە لەگەڵ میسی رێككەوتنی كردووە تا گرێبەستەكەی تا ساڵی 2026 تازە بكاتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی بەرشلۆنە بە رۆژنامەی ناوبراوی رایگەیاندووە چەند كێشەیەكی بچوك هەبووە لە تازە كردنەوەی گرێبەستی میسی بەڵام كێشەكان چارەسەركراون و رێككەوتنی كۆتایی كراوە.

ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی رایگەیاندووە میسی رەزامەندی نیشانداوە موچەكەی بەرێژەی 50% كەم بكاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت راشیگەیاندووە لە چەند رۆژی كەمی داهاتوو تازە كردنەوەی گرێبەستی میسی بە فەرمی رادەگەیەندرێت.

لەلایەكی ترەوە خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە باس لە تازە كردنەوەی گرێبەستی میسی دەكات و دەڵێت:" توشی بەربەستی گەورە بووینەوە، بەڵام كاتی پێویستمان لەبەردەستە هەموو كارەكان بە دروستی دەرۆن،لەگەڵ ئەنجامدانی گرێبەستە نوێیەكان و یاریزانە لاوەكان ئێمە تیپێكی ركابەریمان هەیە، یاریزانی بەرگری زۆر بەتوانامان هەیە دەمانەوێت تێكلاوی زیاتر لە نێوان لاوەكان و بە ئەزمونەكان دروست بكەین".

:" دەمانەوێت بە خێرایی دۆسیەی میسی یەكلایی بكەینەوە،بەگوێرەی ئەو توانایەی لەبەر دەستی ئێمەیە ،چەندین بژاردەمان هەیە، میسی دەیەوێت بەردەوام بێت و ئێمەش توانای خۆمان بەكار دەخەین".

لاپۆرتا لە درێژەی قسەكانیدا گوتی :" رێز لە قسەكانی ئەنخیل تۆرێسی سەرۆكی یانەی خیتافی دەگرین كە بە پێویستی دەزانێت میسی بمینێتەوە، ناكرێت سەرۆكی یانەكانی تر ئێمە ناچار بكەن چ كارێك بكەین، ئێمە خۆمان دەزانین چی دەكەین، هەموومان حەز دەكەین میسی بمێنێتەوە لەلالیگا چونكە یارمەتیدەرە بۆ برەودان بە لالیگا لەسەر ئاستی جیهان".

لەبارەی ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەی ئیسپانیا كە باس لە رێككەوتنی بەرشلۆنە دەكەن لەگەڵ میسی لە تازە كردنەوەی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2026 و تەنها رایگەیاندنی ماوە لاپۆرتا گوتی :" تا ئێستا كاركردن لە گرێبەستی میسی بەردەوامە،كێشەكان بەتەواوی چارەسەر نەكراون، بەڵام پێشكەوتنی بەرچاو هەیە".

لەكۆتایشدا گوتی :" لیۆ دەیەوێت بەردەوام بێت ،ئەو باشترین یاریزانی جیهانە، هەموو شەوێك خۆشی بۆ یانەكە دەهێنێت ، ئێمەش وەك میسی دەمانەوێت بەردەوام بێت".

هه‌واڵی گرنگ