بۆ بردنەوەی نازناوەكان ، مانچستەر یونایتد خۆی نوێكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ بردنەوەی نازناوەكان ، مانچستەر یونایتد خۆی نوێكردەوە

 

پاش ئەوەی یانەی مانچستەریۆنایتد لەوەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد بەڵام نەیتوانی بە بردنەوەی نازناوەكان شاد بێت لە ئێستادا یانەكە هەوڵی بۆ ئەوەیە لەوەرزی داهاتوو نازناوەكان بباتەوە.

مانچستەر لەوەرزی رابردوو لە پرێمەرلیگ و خولی ئەوروپی پلەی دووەمی بەدەست هێنا، وەرزی داهاتوو بە كاتێكی گونجاو دەزانێت بۆ ئەوەی جارێكی تر بە بردنەوەی نازناوەكان شاد بێتەوە، كارگێری یانەكە گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی بەتوانا واژوو كردووە .

یاریزانی لاوی ئینگلیزی (گادۆن سانشۆ) لەهێڵی ناوەراست لە باڵی ڕاست یاری دەكات، ئەم یاریزانە لاوە لە بروسیا دۆرتمۆند بەبڕی 85 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی مانچستەریۆنایتد كرد،بە هێنانی ئەم یاریزانە مانچستەریۆنایتد دەیەوێت بە نازناوەكان شاد بێتەوە.

لە بەرگریش گرێبەستی لەگەڵ (رافائیل ڤاران)ی فەرەنسی لە یانەی ریال مەدرید واژوو كرد نرخی گرێبەستەكە 50 ملیۆن یۆرۆ بوو بەهێنانی ئەم بەرگریكارەش مانچستەر دەیەوێت كێشەی بەرگری چارەسەر بكات.

جگە لەوەش یانەكە گرێبەستی ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرۆگوایی تازە كردەوە پاش ئەوەی لەوەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.

جگە لە مۆركردنی گرێبەستەكان یانەكە نیازی ئەوەی هەیە دەست بەرداری 10 یاریزان بێت بۆ ئەوەی ریزەكانی خۆی بەتەواوی رێك بخاتەوە.

رۆژنامە زە سەنی بەریتانی ئاشكرای كردووە مانچستەریۆنایتد تا ئێستا لەهەوڵدایە گرێبەست لەگەڵ (كیران تیریبیر)ی یاریزانی ئەتلەتیكۆمەدرید و (ئیدواردۆ كامافینگا)ی یاریزانی ڕینی فەڕەنسی واژوو بكات.

مانچستەریۆنایتد پێویستی بە 100 ملیۆن جونەیهی ئستەرلینی هەیە دەستی بكەوێت بەر لەوەی هەر گرێبەستێكی تر واژوو بكات، بۆ ئەم مەبەستەش یانەكە ئامادەیە دەست بەرداری 10 یاریزان بێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو دوو گرێبەستەش واژوو بكات تا تیپەكە بتوانێت بەباشترین شێوە ئامادەبێت و هیچ كەم و كورییەكی نەبێت.

ئەو یاریزانانەی مانچستەریۆنایتد بۆ دەست بەردار بوون نمایشی كردوون بریتین لە (جیسی لینگارد و ئەنتۆنی مارسیال و فیل جۆنز و دیۆگۆ دالۆت و ئەندریاس پێرێرا و دانییل جێمس و ئەلێكس تیلیس و ئەكسل توانزیبی و براندون ویلیامز ).

مانچستەر دەیەوێت بە دەست بەردار بوون لەم یاریزانانە پارەیەكی باشی دەست بكەوێت و چەند گرێبەستێكی تری پێ ئەنجام بدات.

راپۆرتەكان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن مانچستەریۆنایتد ئامادەیە دەست بەرداری پۆل پۆگبای فەرەنسی بێت ئەگەر ئامادە نەبێت گرێبەستەكەی تازە بكاتەوە چونكە لەهاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی كۆتایی دێت ئەوكات دەبێت بەخۆرایی دەست بەرداری بێت.

هه‌واڵی گرنگ