رۆژنامەیەكی توركی بلاوی كردەوە ، یانەی چێلسی گڵۆپی سەوزی بۆ ئەستێرەیەكی خۆی هەڵكردووە ریزی یانەكە بەجێبهێڵێت.
رۆژنامەی میللیەتی توركی روونی كردۆتەوە ، یانەی چێلسی رازی بووە دەستبەرداری (میچی باچوای) بێت بۆ یانەی ترابزۆن سپۆری توركی.
سەرچاوەكە دەڵێت ، تۆماس توخێلی ئەڵمانی و راهێنەری چێلسی ، میچی باچوای خستۆتە دەرەوەی پلانەكانی خۆی و پێی راگەیاندووە دەتوانێت بچێتە یانەیەكی دیكە.
باچوای لە سالی (2016)ـەوە پەیوەندی بەیانەی چێلسی كرد ، لەو ماوەیە (77) یاری لەگەڵ چێلسی ئەنجامداوە و وەرزی رابردوو بەخواستن یاری بۆ یانەی كریستال پالاس كرد.