یەكێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا بڕیاریدا یاری نێوان كۆریای باشور و عێراق لە دووی ئەیلولی داهاتوو لە قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی لەلایەن دەستەیەك ناوبژیوانی بەحرێنی بەڕێوە ببرێت.
نەواف شوكرالله ناوبژیوانی گۆڕەپان دەبێت و هەریەك لە محمد جەعفەر و عبدالله صالح یاریدەدەری دەبن و بێرێرای سریلانكیش ناوبژیوانی چوارەم دەبێت و محمد تەقی ناوبژیوانی سەنیگافوریس ناوبژیوانی ڤیدیۆ دەبێت و سیفاكرۆنی تایلەندیش ناوبژیوانی یاریدەدەری ڤیدیۆ دەبێت و هاكانی ئوسترالیش سەرپەرشتیاری ناوبژیوانان دەبێت.
هەردوو هەڵبژاردە لە دووی ئەیلولی داهاتوو لە كۆریا لەمیانەی كۆمەڵەی یەكەم یاری دەكەن.
نەواف شوكرالله لە ناوبژیوانە بژاردەكانی ئاسیایەو ئەزمونێكی زۆری هەیە پێشتریش لە جامی جیهانی 2014 و 2018 یاری بەڕێوە بردووە، هەردوو یاریدەدەرەكەشی ناویان لە لیستی ناوبژیوانانی بژاردەی ئاسیا هەیە.