هەڵبژاردەی عێراق لە توركیا دەستی بە مەشق و ئامادەكاری كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵبژاردەی عێراق لە توركیا دەستی بە مەشق و ئامادەكاری كرد

 

ئەمرۆ هەڵبژاردەی عێراق دەستی بە كامپە مەشقیەكانی توركیا كرد وەك ئامادەكاری بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022ی قەتەر.

هیشام محمدی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند لەسەر یاریگای ئەرگیس لە شاری قەیصەری مەشقەكان دەستی پێكردووەو هەردوو یاریزانی پیشەگەر ئەمجەد عەتوان صەفا هادی پەیوەندیان بە مەشقەكان كردووەو بریاریشە ئەیمەن حوسێن و بەشار رەسەن لە چەند رۆژی داهاتوو پەیوەندی بە مەشقەكان بكەن.

بریاریشە یاریزانە پیشەگەرەكانی تر لەماوەی داهاتوو پەیوەندی بە هەڵبژاردەكە بكەن.

بەر لەم كامپە مەشقیەش بەسەرپەرشتی ئەدڤۆكاتی راهێنەر كامپێكی مەشقیان لە ئیسپانیا ئەنجامدا ، دوو یاری دۆستانەشیان بەرامبەر بە یانە پلە سێیەكانی ئیسپانیا ئەنجامدا لەهەردوو یاریش بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون، بریاریشە لە توركیا دوو یاری دۆستانە ئەنجام بدەن یەكێكیان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی لیبیا دەبێت، ئەدڤۆكات داواشی كردووە یاری بەرامبەر هیچ هەڵبژاردەیەكی ئاسیا ئەنجام نەدەن تا دوو یاری یەكەمی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی بەرامبەر بە كۆریای باشور و ئێران ئەنجام دەدەن.

 

هه‌واڵی گرنگ