ئەمرۆ عێراق تاقیكردنەوە قورسەكەی بەرامبەر كۆریای باشوور ئەنجامدەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ عێراق تاقیكردنەوە قورسەكەی بەرامبەر كۆریای باشوور ئەنجامدەدات

 

هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بە ورەیەكی بەرزەوە گەشتی سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشووری كردووە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو هەڵبژاردەیە لەیارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر.

عێراق لە گرووپی یەكەم شان بەشانی هەڵبژاردەكانی لوبنان و ئێران و سوریا و ئیمارات و كۆریای باشوور یاری دەكات، دەیەوێت ژمارەیەكی بەهێزبێت و پلەی یەكەم یان دووەمی گرووپەكەی وەربگرێت و بگاتە مۆندیالی داهاتوو.

ئەمەو هەڵبژاردەی عێراق پێشتر (23) جار روووبەرووی هەڵبژاردەی كۆریای باشوور بۆتەوە , هەلبژاردەی عێراق لە پێنج بۆنە سەركەوتنی تۆماركردووە و كۆریای باشوور هەشت جار براوە , لەیارییەكانی دیكەش یەكسانبوون.

هەڵبژاردەی كۆریای باشوور بەپێی ئاست و ئەنجامەكانی رابردووبێت پاڵێوراوی یەكەمە بۆ ئەوەی بۆ جاری (12) لەمێژوودا بگاتە مۆندیال , بۆ ئەمەی پلانێكی بەهێزی داناوە لەركابەرییەكانی قۆناغی كۆتایی مامەڵەی دروست لەگەڵ یارییەكان بكات.

ئەمەو لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیال پڵنگەكانی كۆریا تامی هیچ دۆراندنێكانی نەكردووە , بەڵكو توانیویەتییان (22) گۆڵ تۆمار بكەن و تەنها پێشوازی لەیەك گۆڵ بكەن , لە پێنج یاریش تۆڕی گۆڵەكەیان پاراست , توانییان بەشەش خاڵ پێش لوبنان بكەون و بەپلەی یەكەم بگەنە ئەم قۆناغە.

هەڵبژاردەی كۆریای باشوور خاوەن ژمارە پێوانەییە لە زۆری بەشداری تیپەكانی ئاسیا لە مۆندیال , جگە لەوەش لەدوای مۆندیالی (1986)ـەوە لەتەواوی مۆندیال بوونی هەبووە.

لەلایەن خۆشییەوە هەموو خەونی عێراق ئەوەیە بۆ جاری دووەم لەدوای بەشداریكردنی لە مۆندیالی مەكسیكی ساڵی (1986) بەشداری یارییەكانی مۆندیال بكات كە بۆتە خەونی گەورە و بچوكی ئەم وڵاتە.

هەڵبژاردەی عێراق یەكێك بوو لە باشترینەكانی قۆناغی یەكەم هەرچەندە لەكۆتا یاری بەرامبەر ئێران دۆرا و نەیتوانی پلەی یەكەم وەربگرێت , كە لەدوای ئەم یارییە ستریچكۆ كاتانیچ وازهێنانی لە مەشقدانەوەی عێراق راگەیاند.

ماوەی مانگێك دەبێت عێراق بۆندی لەگەڵ راهێنەری هۆڵەندی دیك ئەدڤۆكات واژۆكردووە , دوو ئۆردوگای مەشقی سەركەوتووی لە هەردوو وڵاتی ئیسپانیا و توركیا ئەنجامداوە.

ئەو راهێنەرە هۆڵەندییە دەیەوێت بەپلانێكی جیاواز عێراق نمایشی جیهان بكات ، بۆ ئەمەش چەند بریارێكی هونەری نوێی دەركردووە , دەیەوێت بە سێ خاڵ دەست بەیارییەكانی عێراق بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ