سۆلشكایەر : ئێمە بۆ بردنەوەی چامپیۆنس لیگ دەجەنگین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سۆلشكایەر : ئێمە بۆ بردنەوەی چامپیۆنس لیگ دەجەنگین

 

بەرلەیاری تیپەكەیان بەرامبەر بە یانەی یۆنگ بویز لە قۆناغی كۆمەڵەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، سۆلشكایەری راهێنەری یانەی مانچستەریۆنایتد ئامانجی تیپەكەی لەم وەرزەی یانە پاڵەوانەكان ئاشكرا دەكات.

ئەم راهێنەرە لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی گوتی:"تیپەكەمان ئاستی بەرز بۆتەوە لەچاو وەرزی رابردوو، رۆناڵدۆ و ڤاران گرنگی تایبەتیان هەیە بۆ تیپەكەمان، بوونی كۆمەڵێك یاریزانی لاو و بەئەزموون وادەكات تیپەكەمان ئامادەبێت بۆ ركابەری كردن لەسەر بردنەوەی نازناوەكان.

گوتیشی :" ئامانجی ئێمە ركابەری كردنە لەسەر بردنەوەی نازناوەكە، لە چەندساڵی رابردوو نەمانتوانی ئەو كارە بكەین بەڵام ئێستا بۆ ئەم كارە ئامادەین".

لەكۆتایشدا گوتی :" یۆنگ بویز ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و پلانی هێرشبەری پەیڕەو دەكەن و یارییەكی زەحمەت چاوەڕێمان دەكات ، پێویستە بەشێوەیەكی باش هەڵسوكەوت لەگەڵ یارییەكە بكەین".

هه‌واڵی گرنگ