عەدنان درجال وەك سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی هەڵبژێردرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عەدنان درجال وەك سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی هەڵبژێردرا

 

عەدنان درجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق پۆستی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی بە دەستهێنا و بە سەرۆكی نوێی یەكێتیەكە هەڵبژێردرا عەلی جەبار بووە جێگری یەكەم و یونس محموودیش جێگری دووەم لە هەڵبژاردنەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق، كە ئەمڕۆ لە شاری بەغدا بەرێوەچوو.

عەدنان درجال بە زۆرینەی دەنگ كە 46 دەنگی بەدەستهێنا وەك سەرۆكی نوێی یەكێتیەكە دەستنیشانكرا، دوای ئەوەی سەركەوتنی بەرامبەر شەرار حەیدەر، سەرۆكی یانەی كەرخ بەدەستهێنا.

عدنان درجال بووە یەكەم كەسایەتی وەرزشی كەلەگەڵ هەلبژاردەی عێراق بەشداری مۆندیالی ساڵی 1986 كردووەو كاپتنی هەلبژاردەكە بووە، دواتر لە كارگێری چەند یانەیەك كاری كردووە، دواریش بۆتە وەزیری وەرزش و لاوان عێراق و ئێستاش بە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەستنیشانكرا.

لە هەڵبژاردنەكاندا، عەلی جەبار، بە جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتیەكە و یونس مەحموودیش بە جێگری دووەمی هەڵبژێردران.

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لە كۆی 4 پالێوراوی كورد بۆ بوون بە ئەندام لە یەكێتیەكە تەنها یەك كورد سەركەوتنی بە دەستهێنا ئەویش گۆڤەند مەلا عبدالخالق كوڕی سەرۆكی پێشووی یەكێتی تۆپی پێی عێراقە، توانی 48 دەنگ بە دەست بهێنێت.

هەڵبژاردنەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ، ماوەی ساڵێك و 8 مانگ بوو یەكێتیەكە لەلایەن دەستەیەكی كاتییەوە بەڕێوەدەبرا، كە دەستەی پێشوو بە هۆی تێوەگلان لە گەندەلیەوە لەلایەن فیفاوە دوورخانەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ