ساری راهێنەری لازیۆ دوو یاری سڕكرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ساری راهێنەری لازیۆ دوو یاری سڕكرا

 

لیژنەی تەمێ كردن لە یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، راهێنەری یانەی لازیۆ ماوریسیۆ ساری بۆ ماوەی دوو یاری سڕكرد لەسەرپەرشتی كردنی تیپەكەی پاش ئەوەی هێرشی كردە سەر یاریزانێكی یانەی میلان.

ساری لەیاری تیپەكەی بەرامبەر لازیۆ هێرشی كردە سەر یاریزانی بەلجیكی یانەی میلان ئەلێكسی سالماركرز،لیژنەی تەمێ كردن ئەم راهێنەرە 62 ساڵیەی بۆ ماوەی دوو یاری سڕكرد پاش ئەوەی لەلایەن ناوبژیوان كارتی سوری پێدرا،چونكە هەرەشەی لە یاریزانەكەی میلان كردبوو، بەمەش لەدوو یاری داهاتووی تیپەكەی بەرامبەر بە كالیاری و تۆرینۆ ناتوانێت ئامادەبێت، لەیاری دێربی بەرامبەر رۆما دەگەرێتەوە سەر كورسی راهێنەرایەتی.

 

هه‌واڵی گرنگ