یانەی زەورا نازناوی جامی سوپەری یانەكانی عێراقی بەدەست هێنا پاش ئەوەی لەیاری كۆتایی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی قوەجەوییەی بردەوە.
یارییەكە بە ئامادەبوونی هاندەران لەسەر یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، گێمی یەكەم هەردوو یانە دەرفەتی تۆمار كردنی گۆڵیان لەدەستدا ئەم گێمە بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.
لە گێمی دووەم لەخولەكی 52 مازن فەیاز گۆڵی بردنەوەی زەوای تۆمار كرد، سەرەرای هەوڵەكانی قوەجەوییە بۆ بەرامبەر كردنەوەی ئەنجامەكە، زەورا سەركەوتوو بوو لە پارێزگاریكردن و نازناوەكەی بەدەست هێنا، ئەمەش جاری پێنجەم بوو لەمێژوویدا ئەم نازناوەی بردەوە.