ئینتەرمیلان بەشێوەیەكی كاتی هاتە پێشەنگی خولی ئیتاڵیا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئینتەرمیلان بەشێوەیەكی كاتی هاتە پێشەنگی خولی ئیتاڵیا

 

ئینتەرمیلان بەشێوەیەكی كاتی هاتە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیتاڵیا پاش ئەوەی لەیارییەكانی جەولەی چوارەم بەشەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بۆڵۆنیای بردەوە.

یارییەكەلەسەر یاریگای جۆزیپی میاتزا بەڕێوەچوو،لاوتارۆ مارتینز لەخولەكی شەش گۆڵی یەكەمی ئینتەرمیلانی تۆمار كرد،میلان سكرینیار لەخولەكی 30 گۆڵی دووەمی تۆمار كرد،دوای چوار خولەكی تر نیكۆلا باریلا گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد،گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە نۆ خولەك ماتیاس فیچینۆ گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد،لەخولەكی 63 ئیدین دزیكۆ گۆڵی پێنجەمی تۆمار كرد، دواین گۆڵیش لەلایەن ئیدین دزیكۆ لەخولەكی 68 تۆمار كرا كە گۆڵی دووەمی خۆی بوو لە یارییەكە، تاكە گۆڵەكەی بۆڵۆنیاش لەلایەن ئارتۆر سیات لەخولەكی 86 تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش ئینتەرمیلان بووە خاوەنی 10 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی هاتە پێشەنگی یانەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ