بایرن میونخ بەشێوەیەكی كاتی هاتە پێشەنگی یانەكانی خولی ئەڵمانیا كاتێك گەورەترین بردنەوەی لەم وەرزە بەدەست هێناو بە حەفت گۆڵی بێ بەرامبەر لەسەر یاریگای ئەلیانز ئەرینا لە جەولەی پێنجەم لە بوخومی بردەوە.
لیروی سانیە لەخولەكی 17 گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد،دوای 10 خولەكی تر جۆشوا كیمیچ تیپەكەی كردە خاوەن گۆڵی دووەم،لەخولەكی 32 سێرج جەنابری گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد،لەخولەكی 43 فاسیلۆس بەهەڵە گۆڵی چوارەمی بۆ بایرن میونخ تۆمار كرد،گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
لەخولەكی 61 رۆبەرت لیڤاندۆفسكی گۆڵی پێنجەمی تۆمار كرد،ئەمەش گۆڵی حەفتەمی بوو لەم وەرزە بەتەنها پێشەنگی گۆڵكارانی گرتوە، دوای چوار خولەكی تر جۆشوا كیمیچ گۆڵی دووەمی خۆی و شەشەمی یانەكەی تۆمار كرد، دواین گۆڵیش لەلایەن چۆبۆ مۆتینگ لەخولەكی 79 تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش بایرن میونخ بووە خاوەنی 13 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی هاتە پێشەنگی یانەكان.