لە لوتكەی فەڕەنسا پاریس سان جێرمان میوانداری لیۆن دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە لوتكەی فەڕەنسا پاریس سان جێرمان میوانداری لیۆن دەكات

 

وابریارە كاتژمێر 9:45 ئەمشەو لەسەر یاریگای پارك دی برانس لەیاری لوتكەی جەولەی شەشەمی خولی فەرەنسا یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری لیۆن بكات.

پاریس سان جێرمان بەكۆكردنەوەی 15 خاڵ پێشەنگی یانەكانی گرتوەو سەرجەم یارییەكانی رابردووی بردیتەوە، بۆكیتینۆ تیپەكەی باش ئامادە كردووەو پێنج یاریزانی یانەكە ناتوانن بەشداری لەم یارییەدا بكەن ئەوانیش بریتین لە مبابێ و ماركۆ فیراتی و سێرجیۆ رامۆس و خوان بیرنات و ئیسماعیل غەربی.

لەدوای پەیوەندی كردنی بە یانەكە رامۆس بەشداری لەهیچ یارییەك نەكردووەو بۆكیتینۆش رایگەیاند دیارنیە كەی رامۆس دەگەریتەوە یاری كردن.

هەرچی لیۆنە بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ پلەی حەفتەمی ریزبەندی گرتوەو لەدواین دوو یاریش بردنەوەی بەدەست هێناوەو دەیەوێت درێژە بەسەركەوتنەكان بدات.

 

هه‌واڵی گرنگ