دی خیا سەركردایەتی بردنەوەی مانچستەریۆنایتدی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دی خیا سەركردایەتی بردنەوەی مانچستەریۆنایتدی كرد

 

لە ركابەریەكانی جەولەی پێنجەمی خولی نایابی یانەكانی ئینگڵتەرا یانەی مانچستەر یونایتد بە زەحمەت لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك لە وێستهام یونایتدی بردەوە كە دێخیا یانەكەی لە بەرامبەربوونێكی مسۆگەر رزگار كرد.

لە خولەكی30 سعید بن رحمە گۆڵی یەكەمی وێستهامی تۆماركرد دواتر لە خولەكی 35 كریستانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەكەمی خۆی و یەكسان كردنەوەی تۆماركرد ئەمەش گۆڵی سێیەمی بوو لە دووەم یاری لەم وەرزەی پرێمەرلیگ،گێمی یەكەم بە بەرامبەربوون كۆتایی هات.

لە گێمی دووەم جێسی لینگار دوای بەشداریكردنی لە خولەكی 73 لە خولەكی 88 گۆڵی دووەم و سەركەوتنی بۆ یانەكەی تۆماركرد.

لە دواین خولەكی زیادكراویش دی خیا یانەكەی لە بەرامبەربوون لە دەستدانی 2 خاڵ رزگار كرد كاتێك ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ وێستهام هەژماركرد بەلام دی خیا تۆپەكەی گەڕاندەوە و یاریش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك لە سوودی مان یونایتد كۆتایی هات.

بەم سەركەوتنە مان یونایتد بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە گەڵ چێڵسی پێشەنگ پلەی سێیەمی گرتووە و وێستهامیش خاوەنی 8 خاڵەو بە شێوەیەكی كاتی لە پلەی هەشتەم مایەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ