لە ئیتاڵیا یانەی هیلاس ڤیرۆنا دۆرانی یەكەمی لەم وەرزە توشی رۆما كرد كاتێك یارییەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێ بردەوە.
لۆرینزۆ پلگرینی لەخولەكی 36 گۆڵی یەكەمی بۆ رۆما تۆمار كرد،گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات، لەخولەكی 49 ئەنتۆنین باراك گۆڵی بەرامبەری بۆ هیلاس ڤیرۆنا تۆمار كردەوە،لەخولەكی 54 جیانلۆكا كابراری گۆڵی دووەمی رۆمای تۆمار كرد، لەخولەكی 58 ئیڤان ئیلیچ بەهەڵەگۆڵی بەرامبەری بۆ رۆما تۆمار كردەوە، بەڵام پێنج خولەك دوای گۆڵی بەرامبەر بوونی رۆما ماركۆ داڤید گۆڵی بردنەوەی هیلاس ڤیرۆنای تۆمار كرد.
بەم ئەنجامەش رۆما نەیتوانی بگەرێتەوە پێشەنگ و بە نۆ خاڵ پلەی سێیەمی گرتوەو هیلاس ڤیرۆناش بە سێ خاڵ پلەی 14می ریزبەندی گرتوە.