یانەی ڕیال مەدرید گەڕایەوە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیا پاش ئەوەی لەیاری لوتكەی ئەم جەولەیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ڤالنسیای بردەوە.
گۆلەكەی ڤاڵانسیا یاریزان (هۆگۆ دۆرۆ) تۆماریكرد ، دوو گۆڵەكەی ریال مەدریدیش یاریزانان (ڤینیسیۆس و كەریم بنزیمە) تۆماریان كرد.
بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید خۆی كردە خاوەنی (13) خاڵ و پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتووە.