ئایندهۆڤن تووشی گەورەترین دۆراندنی ئەم وەرزە بوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایندهۆڤن تووشی گەورەترین دۆراندنی ئەم وەرزە بوو

 

لە جەولەی پێنجەمی خولی یانەكانی هۆڵەندا ئایندهۆڤن توشی گەورەترین دۆران بوو بەرامبەر بە فینۆرد رۆتردام لەسەر یاریگای خۆی بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەرو پێشەنگی یانەكانی لەدەستدا.

ینس تورنسترا لەخولەكی 45 گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد، پاشان بریان لینسین گۆڵی دووەمی لەخولەكی 71 تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە پێنج خولەك ینس تورنسترا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆماركرد، لەكۆتا خولەكیش سیریل دیسرس گۆڵی چوارەمی فینۆردی تۆمار كرد.

بەم بردنەوەیەش فینۆرد بووە خاوەنی نۆ خاڵ پلەی پێنجەمی گرتوەو ئایندهۆڤن بە 12 خاڵ دابەزی بۆ پلەی دووەم و ئەیاكس گەرایەوە پێشەنگ.

هه‌واڵی گرنگ