ناپۆلی پێشەنگی یانەكانی ئیتاڵیای وەرگرت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناپۆلی پێشەنگی یانەكانی ئیتاڵیای وەرگرت

 

لەسەر یاریگای فریۆلی لە كۆتا یاری جەولەی چوارەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ناپۆلی بردنەوەی چوارەمی لەسەریەكی بەدەست هێنا كاتێك بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئۆدنیزی بردەوە.

لەخولەكی 24 ڤیكتۆر ئۆسمین گۆڵی یەكەمی ناپۆلی تۆمار كرد،پاشان ئەمیر رەحمانی لەخولەكی 35 گۆڵی دووەمی تۆمار كرد،گێمی یەكەمیش بەم دوو گۆڵە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە حەفت خولەك كالیدۆ كۆلیبالی گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد،بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە شەش خولەك هێرفینگ لۆزانۆ گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش ناپۆلی بووە خاوەنی 12 خاڵ هاتە پێشەنگی یانەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ