فەرمی... یارییەكانی جامی كەنداو ساڵێك دواخرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرمی... یارییەكانی جامی كەنداو ساڵێك دواخرا

 

یەكێتی تۆپی پێی كەنداوی عەرەبی بەشێوەیەكی فەرمی دواخستنی یارییەكانی جامی كەنداوی عەرەبی 25مینی بۆ كانونی دووەمی ساڵی 2023 راگەیاند.

یەكێتی تۆپی پێی كەنداو لە ماڵپەری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند بەكۆی گشتی دەستەی گشتی بریاریدا یارییەكانی جامی كەنداوی عەرەبی بۆ ساڵی 2023 دوابخرێت .

كۆبونەوەی یەكێتیەكە بەسەرۆكایەتی شێخ حەمەد بن خەلیفە سەرۆكی یەكێتیەكە ئەنجامدرا،مەكتەبی تەنفیزی جامی كەنداو لەكۆتایی ئایاری رابردوو رایگەیاند یارییەكانی جامی كەنداو لە عێراق ئەنجام دەدرێت پاش ئەوەی قەتەر ئامادە نەبوو میوانداری بكات و پاڵپشتی خۆی بۆ شاری بەصرە نیشاندا.

دەستەی كاتی بەڕێوەبردنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە ئایاری رابردوو رایانگەیاند یارییەكانی جامی كەنداو لە 24ی كانونی یەكەمی داهاتوو تا حەفتی كانونی دووەمی ساڵی 2022 بەڕێوە دەچێت.

 

هه‌واڵی گرنگ