وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی عێراق دەستی پێكردوو یانەی زاخۆ لە یەكەمین یاری بردنەوەی بەرامبەر بە نەورۆز بەدەست هێنا.
زاخۆ میوانداری نەورۆزی كرد لە یارییەكەشدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوە بوو، لۆكاس سانتۆس لەخولەكی 24 گۆڵی یەكەمی بەلێدانی سزا بۆ زاخۆ تۆمار كرد ، پاشان نەورۆز گۆڵی بەرامبەری لەلایەن ئاسۆ رۆستەم تۆمار كردەوە، بەر لەكۆتایی هاتنی یارییەكەش بە چوار خولەك زاخۆ گۆڵی بردنەوەی فرانك كۆم سیدریك تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش زاخۆ لە یەكەمین یاریدا سێ خاڵی بەدەست هێنا، لە یارییەكانی تردا نەفت و نەفتی میسان بەرامبەر بوون و نەفتی وەسەت بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە كەرخی بردەوە.