راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان لە ئیسپانیا ژمارەی ئەو یارییانە ئاشكرا دەكەن كە دانی كارفاخالی یاریزانی بەرگری راستی ریال مەدرید بەهۆی پێكانەوە بەشداری تێدا ناكات.
بەگوێرەی رۆژنامەی ماركا كارفاخال توشی پێكان بووەو رەنگە بەهۆیەوە ماوەی یەك مانگ لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوەو دوای یارییە نێودەوڵەتیەكان دەگەڕێتەوە یاری كردن.
پێشبینی دەكرێت كارفاخال لە چوار تا شەش یاری ریال مەدرید بەشداری نەكات بەرامبەر بە هەریەك لە یانەكانی ریال مایۆركا و ڤیاریال و چیریف تیراسبۆل و ئیسپانیۆڵ، رەنگە بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو و شاختاریش یاری نەكات.
ریال مەدرید هەوڵ دەدات ئەم یاریزانە بۆ یاری بەرامبەر بەرشلۆنە لە 24 تشرینی یەكەمی داهاتوو لەسەر یاریگای كامپ نو ئامادە بكات، كارفاخال لەیاری بەرامبەر ڤالنسیا توشی پێكان بوو بەهۆیەوە لەخولەكی 27 لەیاریگا هاتە دەرەوە.
لە وەرزی رابردووش دانی كارفاخال لە 36 یاری لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری نەكرد.