فالكاو لەدوا خولەك یەكەم بردنەوەی بۆ رایۆ ڤالیكانۆ تۆماركرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فالكاو لەدوا خولەك یەكەم بردنەوەی بۆ رایۆ ڤالیكانۆ تۆماركرد

 

رادامێل فالكاو سەركردایەتی رایۆڤالیكانۆی كرد لە بەدەست هێنانی بردنەوەی دووەمی لەسەریەك لە لالیگا كاتێك لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ئەتلەتیك بلباوی بردەوە.

سان مامێس میوانداری یارییەكەی كرد،ئەلڤارۆ گارسیا لەخولەكی پێنج گۆڵی یەكەمی بۆ رایۆڤالیكانۆ تۆمار كرد، لەخولەكی 33 بانی سیس بەهەڵە گۆڵی بەرامبەری بۆ ئەتلەتیك بلباو تۆمار كردەوەو گێمی یەكەمیش بەیەكسان بوون كۆتایی هات،لەكۆتا خولەكی یارییەكەش رادامێل فالكاو گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ رایۆڤالیكانۆ تۆمار كرد.

یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێناو ژمارەی خاڵەكانی لەم وەرزە گەیاندە 10 خاڵ بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی سەركەوت.

هه‌واڵی گرنگ