ئینتەرمیلان پێشەنگی خولی ئیتاڵیای وەرگرتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئینتەرمیلان پێشەنگی خولی ئیتاڵیای وەرگرتەوە

 

ئینتەرمیلان بەشێوەیەكی كاتی گەرایەوە پێشەنگی یانەكانی ئیتاڵیا پاش ئەوەی لەیارییەكانی جەولەی پێنجەمی خولەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەسەر یاریگای ئارتیمۆ فرانكی لە یانەی فیۆرەنتینای بردەوە.

ریكاردۆ سوتێل لەخولەكی 23 گۆڵی پێشكەوتنی فیۆرەنتینای تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات،لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە حەفت خولەك ماتیۆ دارمیان گۆڵی بەرامبەری بۆ ئینتەرمیلان تۆمار كردەوە،دوای سێ خولەكی تر ئیدین دزیكۆ گۆڵی دووەمی ئینتەرمیلانی تۆمار كرد،ئەمەش گۆڵی چوارەمی بوو لەم وەرزە،پاشان نیكۆلاس گۆنزلیس لەخولەكی 78 لە یانەی فیۆرەنتینا بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا ئەمەش ئەركی فیۆرەنتینای زەحمەت كرد،بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە سێ خولەك ئیڤان بێرسیچ گۆڵی سێیەمی بۆ ئینتەرمیلان تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش ئینتەرمیلان بووە خاوەنی 13 خاڵ گەرایەوە پێشەنگی یانەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ