ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی گردبونەوەو بە ڕێپێوانێك دەڕۆنە بەردەم نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بێستون محمد پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی لەبەردەم زانكۆكە گردبونەوەو بڕیارە بە ڕێپێوانێك بڕۆنە بەردەم نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
هەروەها ووتیشی: ماوەی شەش ساڵە 70 دۆنم زەوی بۆ بەشێك لەمامۆستایانی زانكۆی سلێمانی دیاری كراوە، بەڵام لە ئێستادا ئەو زەویە دراوە بە كۆمپانیاو ئەو مامۆستایانەش سورن لەسەر وەرگرتنی زەویەكانیان.