بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی: داهاتمان زیادی كردووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی: داهاتمان زیادی كردووە

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: قیستی پارەی كارەبا تا 12 قیست بەردەوامەو داهاتی هەشت مانگی ئەم ساڵ بە بەراورد بە هەشت مانگی پار ساڵ زیادیكردوە.

لێپرسراوی كاروباری وزە لە بەڕێوەبەریەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە: داهاتی كارەبا ئەم ساڵ تا كۆتایی مانگی هەشت، بە بەرامبەر بە هەمان ماوەی رابردوو زیادیكردوە و پشكی (قیست)ی قەرزی كارەباش تا 12 پشك بەردەوامە.

لێپرسراوی بەشی كاروباری وزە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی راشیگەیاند: وەك هاوكارییەك بۆ هاوڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا، هەركەسێك بیەوێت پارەی كارەبا یان قەرزی كارەبا بدات بۆی دەكرێت بە 12 پشك (قیست).

ئەوەشی خستەڕوو: بەشێك لە كارگە گەورەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پارەیان داوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی مامەڵەكانیان بڕی پارەكانیان بۆ ناو داهاتی ئەو هەشت مانگە نەهاتوەو لە داهاتی مانگەكانی دوای هەشت دەردەكەێت.

هه‌واڵی گرنگ