دەنگدانت بە كەسی شایستە ئەركێكی ئایینی و نیشتمانی و مرۆییە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەنگدانت بە كەسی شایستە ئەركێكی ئایینی و نیشتمانی و مرۆییە

سیاسەت واتە بەڕێوەبردنی ووڵات و تەحقیقی عەدالەت و ئازادییەكان و مافەكان و پارێزگاری لە دین و گیان و كەرامەت و ماڵ و عەقڵ و شەرەف و ڕەچەڵەك، بەگشتی پارێزگاری لە بەرژوەندیەكانی دین و دونیای خەڵكی .
ئەمەیش هەرگیز نایەتەدی، مەگەر
لەڕێگەی دەسەڵاتێكی دادگەر و ڕاستگۆ و ئەمانەتدارەوە، واتە لەڕێگەی كاراكردنی هەرسێ دەسەڵاتی (پەرلەمان و حكومەت و دادوەری )یەوە.
باشترین و شەرعیترین ڕێگا بۆ گەیشتنە ئەو دەسەڵاتە شەرعی و تەندروستە گرتنەبەری میكانیزم و ڕێگەی هەڵبژاردنەكانە،
كەواتە لەڕوانگەی بنچینەی ئەوەی بەهۆی ئەوەوە نەبێت واجب نەیەتە دی، كەواتە ئەوكاروپێهەڵسانەیش خۆی واجب دەبێت(ما لایتم الواجب الا بە فهو واجب).
بۆیە بەشداریكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان و دەنگدانت بە كەسی شایستە و ڕاستگۆ و ئەمانەتپارێز و پسپۆڕ ئەركێكی ئایینی و نیشتمانی و مرۆییە.

هه‌واڵی گرنگ