داخستنی پەیمانگاكانی راهێنان بۆچی؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داخستنی پەیمانگاكانی راهێنان بۆچی؟

گومانی تێدا نیە پەیمانگاكانی راهێنان بۆ ئەم قۆناغە زەرورەتێكی هەنوكەیی بوون، چونكە هێشتا كەم نەبوون ئەو مامۆستایانەی بروانامەی (بەكالۆریۆسی پەروەردەیی)یان بەدەست نەهێنابوو بەتاسەوە چاوەروانی ئەو رۆژە بوون لە پەیمانگاكانی راهێنان درێژە بە خوێندن بدەن، بەتایبەت كە زۆرێكیان ئاستی مادی دەرفەتی ئەوەی نەدەدان لە كۆلیژەكانی ئێوارانی زانكۆ حكومی و ئەهلیەكان بە پارە بخوێنن.
ئەوەی جێگەی پرسیارە بۆ هەمووان: (ئەم پەیمانگایانە بۆ كرانەوەو بۆچی لەنیوەی رێگەو بەر لە تەواو بوونی ئەركەكانیان داخران و پێچرانەوە؟ ). ئەگەر بیانوو بوونی كەموكورتی بوو، لەمەدا پەیمانگاكان تاوانبار نین، ئەوە وەزارەتی پەروەردەو بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی پەروەردە هۆكاری سەرەكی ئەو كەموكورتیانە بوون، ئەوە وەزارەتی پەروەردە بوو پەیرەوێكی ناوخۆی پێ رەوا نەبینین تاكو كاروبارەكانی خۆیانی لەسەر رێكبخەن. ئەوە بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی پەروەردەكان بوون رێگر بوون لەبەردەم رێكخستنەوەی میلاكاتی پەیمانگاكان و گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەی كە نەیاندەتوانی پەیامە پەروەردەییەكان بگەیەنن. پەیمانگاكانی راهێنان وەك هەر دامەزراوەیەكی تری ئەم حكومەتی هەرێمە كەموكورتیان هەبوو، بەڵام هۆكاری داخستنیان شتی تری پشت پەردە بوون، كە یەك لەوانە بریتی بوو لە پەرتكردنی خاوەن بروانامە باڵاكان وەكو تۆزی بەر با.
ــــــــــــــــــــــــ
دکتۆرفەرهادعبدالعزیز

هه‌واڵی گرنگ