١- واز هێنانی لە 25 پۆستی حکومی لەبادینان بەهۆی بانگێش کردکی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان .
2- دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری کارەبا بەهۆی بێ بەڵێنی حکومەت لە دابیکردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارە با ئەمەش تاکە وەزیرە لە عێراق و کوردستاندا.
3- تاکە حیزبی کوردیە دەستی سورنە بووە بە ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیانی خۆیی وبەشداری شەڕی ناوخۆی نەکردووە.
4- تاکە حیزبی کوردیە ئۆپۆزیۆنی داهێناو لەپێناو ئەمەشدە کۆمەڵێک شەهیدیداو بارەگاکانی سوتێنران .
5- هەر گیز فایلی نەبووە لەگەڵ ڕژێمی بەعس وەکو زۆربەی حیزبەکان هەیان بوو لەڕابردوودا .
6 - لە پەرلەمان لەدوای 31 ی ئاب بەدەنگێکی بەرز ووتی ئەم کورسی یە چۆلانە خاوەنیان هەیەو کەس خێری پێنەکردوون کەمەبەستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو کەلە ئێران بوو لەو کاتەدا .
7 - تاکە حیزبی کوردی بوو لە ئیدانەکردنی کوشتنی حسین ئاغای سەرچیان بەدەستی پارتی زۆربەی لایەنەکان پەشیمان بوونەوە لەئیدانەکردنی دوای زۆرلێکردنی پارتی جگە لەیەکگرتوو .
8 - ئیمزای حەشدی شەعبی نەکرد لە پەرلەمانی عێراق کەئەمڕۆ بۆتە بەڵا بۆ هەرێمەکەمان وعیراقیش بەڵام زۆربەی لایەنە کوردیەکان ئیمزایان کرد .
9 - سەر مەشقە لەداهێنانی ڕێکخراوەکانی خێرخوازی و پڕۆژەی خێرخوازی . وە هەروەها ڕێکخراوە پیشەییەکان .
10 - لەکاتی شەڕی ناوخۆدا دەوری ئاشتەوایی بینیوە لایەنگری هیچ لایەکی نەکردووە لەو کاتەدا زۆربەی حیزبەکان دابەش بووبوون بەسەر لایەنە بەشەڕ هاتووەکاندا .
11 - لە هەڵوێستە نەتەوایەتیەکاندا پێش لایەنەکانی تر کەوتووە .
12 - حیزبێکی بنەماڵەیی نیەو باوە ڕی پێی نییە لەکوردستاندا زۆربەی لایەنەکان بنەماڵەن .