لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ لە یارییەكانی جەولەی شەشەمی لالیگا یانەی ریال مەدرید میوانداری ریال مایۆركا دەكات.
ڕیال مەدرید خاوەنی 13 خاڵەو پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە پێویستی بەوە هەیە بردنەوە لەم یارییەدا تۆمار بكات بۆ ئەوەی لە ریزبەندی یانەكان پێشەنگ وەربگرێتەوە.
ئەم وەرزە ریال مەدرید ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووەو لە پێنج یاری رابردوو چوار بردنەوەو یەك بەرامبەر بوونی هەیە، لەدواین یاریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی بەرامبەر بە ڤالنسیا تۆمار كردووە.
ریال مەدرید خاوەن بەهێزترین هێڵی هێرشبردنی لالیگایە بە تۆمار كردنی 15 گۆڵ و دووەم بەڵام بەرگرییەكەی وەك پێویست نیەو تا ئێستا حەفت گۆڵی لێ تۆمار كراوە.
هەریەك لە كەریم بن زیما و فینیسیۆس جۆنیۆر ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردووەو رۆڵی گرنگیان هەبووە لەسەرجەم سەركەوتنەكانی ئەم وەرزەی تیپەكە.
ئەنشلۆتی راهێنەری ریال مەدرید تیپەكەی بەشێوەیەكی باش ئامادە كردووە بەهۆی پێكانەوە لەتوانای كۆمەڵێك یاریزان بێ بەش دەبێت، هەریەك لە (تۆنی كروس و گاریس بێل و دانی سیبایۆس و فێرلاند مێندی و دانی كارفاخال و مارسیلۆ) بەهۆی پێكانەوە بەشداری لە یارییەكە ناكەن و ماریانۆ دیازیش گەرایەوە پێكهاتەی تیپەكە.
ئەنشلۆتی راهێنەر هەوڵ دەدات پلانێكی گونجاو بۆ تیپەكە دابڕێژێت بۆ ئەوەی بتوانن سەركەوتن لە یارییەكە بەدەست بهێنن و هەر تاكە یانەی لالیگابن.
ئەنشلۆتی لەبارەی یارییەكە گوتی :" تیپەكەمان بەشێوەیەكی باش بۆ ئەم یارییە ئامادەیە، ئەگەر بتوانین پارێزگاری لەو ئاستەی ئێستامان بكەین بێ گومان دەتوانین درێژە بەئەنجامە باشەكان بدەین".
هەرچی ریال مایۆركایە ئەم وەرزە ئاستێكی باشی پێشكەش كردووە لەچاو وەرزی رابردوو تا ئێستا خاوەنی هەشت خاڵەو پلەی نۆیەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە لەدواین یاری لەگەڵ ڤیاریال بەرامبەر بووە،هێرشبەرانی سێ گۆڵیان تۆمار كردووەو سێ گۆڵیشی لێ تۆمار كراوە، خاوەن هێڵێكی هێرشبەری لاوازەو بەرگرییەكی بەهێزی هەیە.
ئەركی ریال مایۆركا ئاسان نیەو چاوەڕوانی ئەركێكی زەحمەت دەكات و پێشبینی دەكرێت توشی زەحمەتی زۆر بێتەوە چونكە ریال مەدرید تەنها بە بردنەوە رازی دەبێت.