ئەمرۆ لە جامی كاراباو ، ئەرسناڵ و مانچستەر و چێڵسی ئەركیان ئاسانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ لە جامی كاراباو ، ئەرسناڵ و مانچستەر و چێڵسی ئەركیان ئاسانە

 

لەسەر یاریگای ئۆڵترافۆرد لە یارییەكانی قۆناغی سێیەمی جامی ڕابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەریۆنایتد میوانداری وست هام یۆنایتد دەكات، ئەم دوو یانەیە لە شەممەی رابردوو لەخولی نایاب بەرامبەر یەكتری یارییان كرد مانچستەریۆنایتد بە زەحمەت بردنەوەی بەدەست هێنا، ئاستی هەردوو یانە بەرزە لەم وەرزە بەڵام مانچستەریۆنایتد ئاستێكی باشتری پێشكەش كردووەو پێشبینی دەكرێت بتوانێت لەم یارییەشدا سەركەوتن تۆمار بكات بەتایبەتی خاوەنی یاریزانێكی وەك كریستیانۆ رۆناڵدۆیە.

لە یارییەكی تری لوتكەیی ئەم قۆناغە لەسەر یاریگای ستامفۆرد بریدچ یانەی چێڵسی میوانداری ئەستۆن ڤێلا دەكات، چێڵسی ئەم وەرزە ئاستێكی نایابی پێشكەش كردووە، تا ئێستا بەتەنها پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتوە،ئەم دوو یانەیە لەپرێمەرلیگیش بەرامبەر یەكتری یارییان كردووەو لە یارییەكەش چێڵسی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر براوە بووە، ئەركی ئەستۆن ڤێلا زەحمەتە، ئەم تیپە لە قۆناغی رابردووی جامەكە یانەی بارۆی دوورخستەوەو بە شەش گۆڵ براوە بوو بەڵام ئەم یارییە جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ قۆناغی رابردوو.

لەسەر یاریگای ئیمارات یانەی ئەرسناڵ میوانداری یانەی ئیف سی ویمبڵدۆن دەكات، ئەرسناڵ دوو هەفتەیە ئاستی بەرەو بەرزبوونەوە چووە لە پرێمەرلیگ و بردنەوەی تۆمار كردووەو لە قۆناغی رابردووش توانی یانەی وست برۆمیچ دووربخاتەوەو ئەركی ئەرسناڵ لە یارییەكە ئاسانەو یانەكە نایەوێت بەهیچ شێوەیەك ئەنجامی چاوەڕوان نەكراو رووبدات و جگە لە بردنەوە بەهیچ ئەنجامێكی تر رازی نابێت و تەنها بەسەركەوتن رازیە چونكە دەیەوێت ركابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەكە بكات.

هه‌واڵی گرنگ