پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج تۆمەتباری ڕاگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج تۆمەتباری ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ - نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە كەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: پاش ئەوەی ژمارەیەك ھاوڵاتی لەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ سكاڵایان تۆماركرد كە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێكی دیكە كەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران.

ئەوەشی خستەڕوو: دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو پێنج تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد: ھەریەك لەتۆمەتباران (أ، گ، ن - م، ر، ع - ب، ع، غ - س، ف، و - أ، ر، ع) لەبەردەم بەڕێز دادوەردا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

هه‌واڵی گرنگ