ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە دانیشتووانی ١٥ گوندی دەشتی شارەزوور گردبوونەوەو داوای چارەسەركردنی كێشەكانیان دەكەن كەخۆی لە پرۆژەی خزمەتگوزاری دەبینێتەوە.
پەیامنێری كوردیو لە شارەزوورەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە دانیشتوانی چەند گوندێكی شارەزوور بەهۆی خراپی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری بەتایبەت پرۆژەكانی ڕێگاوبان گردبونەوە.
هەروەها ووتیشی: ئەو گوندانە ڕێگاكانیان گڵ و تێكەڵەیەو بارگرانی لەسەر شانی شۆفێران و هاوڵاتیان دروستكردوەو لەئێستاشدا زۆرینەی دانیشوانی ئەو گوندانە لە حزبەكانی بەشداری حكومەت نیگەرانن و بەڵێنیان وایە لە هەڵبژاردندا دەنگ بەكەسی شیاو بدەن.