ئەمشەو یارییەكانی جەولەی حەفتەمی خولی پلەیەكی فەرەنسا بەڕێوە دەچێت و لەسەر یاریگای سانت سیمفۆریان لەكاتژمێر 10:00 شەو یانەی پاریس سان جێرمان دەبێتە میوانی میتز.
پاریس سان جێرمان خاوەنی 18 خاڵەو پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتوەو سەرجەم یارییەكانی بردیتەوەو ئێستاش بەشێوەیەكی باش ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی بردنەوەیەكی تریش تۆمار بكات.
بۆ ئەم یارییە لیۆنێل میسی بەهۆی پێكانەوە بەشداری ناكات ، جگە لەم یاریزانە هەریەك لە ماركۆ فیراتی و سێرجیۆ رامۆس و ئیسماعیل غەربی بەشداری یارییەكە ناكەن.
پاریسیەكان دەیانەوێت درێژە بەسەركەوتنەكان بدەن وبردنەوە لەم یارییەشدا تۆمار بكەن و بەتەنها پێشەنگ بن و ركابەرییان نەبێت.
هەرچی میتزە خاوەنی سێ خاڵەو پلەی كۆتایی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە سێ بەرامبەر بوون و سێ دۆرانی هەیەو هەوڵی بۆ ئەوەیە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو تۆمار بكات.