لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی کاراباو، یانەی چێڵسی لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە و گەیشتە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانیەتیەكە.
تیمۆ وێرنەر لە خولەکی 54 گۆڵەکەی چێڵسی کرد و لە خولەکی 64 کامیرۆن ئارچەر گۆڵی یەکسانی بۆ ئەستۆن ڤێلا کردەوە ، یارییەكەش بە لێدانی یەکلاکەرەوە یەكلایی بوویەوە و چێڵسی بە ئەنجامی چوار بە سێ لێدان یاریەکەی لە سودی خۆی کۆتایی پێهێنا.