لە قۆناغی سێیەمی جامی کاراباو یانەی مانچستەر یونایتد ماڵئاواییکرد و نەیتوانی بگاتە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانیەتیەكە.
یاریەکەش بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سوودی وێستهامی میوان کۆتاییهات، تاکە گۆڵی یاریەکەش مانوێل لانزینی لە خولەکی نۆدا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر یونایتد كە لە یاریگای ئۆلدترافۆرد بە بێ ڕۆناڵدۆ یاری كرد ، ماڵئاوایی لە جامەكە كرد.