ئەمرۆ بەرشلۆنە لەكەشێكی نا ئارام رووبەرووی قادش دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ بەرشلۆنە لەكەشێكی نا ئارام رووبەرووی قادش دەبێتەوە

 

لەدوای یەكسانبوونی بەرامبەر یانەی غەرناتە و لەپێشتریش دۆراندنی بەرامبەر یانەی بایرن میونخ لەیانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا , یانەی بەرشلۆنە روو لە خولی ئیسپانی دەكاتەوە و شەرێكی ساردی هەیە بەرامبەر ركابەرێكی ئەندەلووسی.

یانەی بەرشلۆنە لەمیانی ركابەرییەكانی گەڕی شەشەمی لالیگا لەژێر كەش و هەوایەكی نیگەرانی رووبەرووی یانەی قادش دەبێتەوە.

بەرشلۆنە لەدۆخێكی خراپی دەروونیدایە , تیپەكە لەسەروبەندی دوورخستنەوەی كۆمانی راهێنەردایە , یانەكە سەرەتایەكی خراپی لەیانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و خولی ئیسپانی دەستپێكردووە.

سەرچاوەكان لە ئیسپانیا رایدەگەینن پێدەچێت كۆمان یەكەم راهێنەر بێت لەنێو پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا دووربخرێتەوە و ببێتە یەكەم راهێنەری دوورخراوە لەم وەرزە.

هێشتا چەند یاریزانێكی گرنگی یانەی بەرشلۆنە نەگەراونەتەوە بۆ پێكهاتەی تیپەكە و پێكانیان هەیە لەوانە دیمبلی و ئەگوێرۆ و برایتوایت و پیدری و ئەلبا , ئەمەش كاریگەرییەكی زۆری بۆ تیپەكە دروست كردووە.

تا ئێستا ئانسۆ فاتی نەگەراوەتەوە پێكهاتەی یانەی بەرشلۆنە ئەگەرچی ماوەی (10) رۆژە بەشێوەی سروشتی مەشقەكان ئەنجامدەدات ، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەو یاریزانە لەیاری بەرامبەر یانەی لیڤانتی لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بگەرێتەوە یاریكردن.

لەدوای رۆیشتنی مێسی ، هێمنی لەیانەی بەرشلۆنە یەدی ناكرێت ، بەمەش یانەكە كەوتۆتە هەرەشەكی گەورە و لەلایەن هەرەشەی هونەری و لەلایەكی دیكە هەرەشەی ئابووری هێرشی خۆی بۆ یانە كەتەلۆنییەكە هێناوە.

یانەی بەرشلۆنە جگە لە سەركەوتن هیچ ئەنجامێك بەرامبەر راگەیاندنەكان خزمەتی ناكات ، یانەكە دەیەوێت لەدوای دوو یاری لە خولی ئیسپانی و یانە پاڵەوانەكان بگەرێتەوە رێرەوی سەركەوتنەكان.

یانە كەتەلۆنیەكە یارییەكی دواخراوی بەرامبەر ئیشبیلیە ماوە , ئێستاش خاوەنی هەشت خاڵە لەدوای دوو سەركەوتن و دوو یەكسانبوون پلەی هەشتەمی ریزبەندی گرتووە.

یانەی ركابەر لەو باشتر نییە بەڵام بە بەراورد بە ناوی یانەكە و یانە كەتەلۆنییەكە رێز لە پلەكەی قادش دەگیرێت كە ئێستا بە (5) خاڵ پلەی (15)ـی گرتووە.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا سوورن لەسەر ئەوەی لەم مانگە كۆمان لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە ، بەشێك لە راگەیاندنەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە ، خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەكە لەگەڵ كۆمان گەیشتۆتە رێككەوتن تا دۆزینەوەی راهێنەری نوێ ئەو لە پۆستەكەی بەردەوام بێت.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی روونی دەكاتەوە ، یانەی بەرشلۆنە نایەوێت راهێنەرێكی كاتی بهێنێت بەڵكو دەیەوێت لە پرۆژە نوێیەكەی یانەكە بەشدار بێت و ماوەی سێ ساڵ رۆڵی لە چاككردنەوەی تیپەكە هەبێت.

ئەوەی ئێستا بەشێوەیەكی گەورە ناویان دێت هەریەكە لە ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری پێشووی ئینتەرمیلان و مارتینێزی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی بەلجیكا و چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی سەددی قەتەریە.

هه‌واڵی گرنگ