بڕیارە ئەمڕۆ پێنح شەممە بەشێك لە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەك گردببنەوەو داوای پێدانی زەوی بۆ یەكەی نیشتەجێ بوون دەكەن.
بێستون محمد پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی لەبەردەم زانكۆكە گردبنەوە و داوای جێبەجێكردنی داواكاریەكەیان دەكەن.
هەروەها ووتیشی: ماوەی شەش ساڵە 70 دۆنم زەوی بۆ بەشێك لەمامۆستایانی زانكۆی سلێمانی دیاری كراوە، بەڵام لە ئێستادا ئەو زەویە دراوە بە كۆمپانیاو ئەو مامۆستایانەش سورن لەسەر وەرگرتنی زەویەكانیان.