له‌میانی به‌شداریكردنی له‌خولی حه‌فتا وشه‌شه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌نیویۆرك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكا وسه‌ركۆماری عێراق، كۆبوونه‌وه.
له‌راگه‌یاندراوێكدا كۆشكى سپى ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه: كه‌له‌میانى به‌رێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌نیویۆرك، جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا وبه‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆبوونه‌وه وچه‌ندین پرسى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى تاوتوێكران.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی بابه‌ته‌كانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان وقوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوچه‌یی ودیپلۆماسی كراوه وبایدن، پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌قامگیری دوور مه‌ودای بۆ عێراق نوێ كرده‌وه.
هاوكات، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی متمانه‌پێكراو وشه‌فاف له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌م له‌عێراق كراوه.