د. مثنی امین ڕونكردنەوەیەكی بۆ ڕایی گشتی بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د. مثنی امین ڕونكردنەوەیەكی بۆ ڕایی گشتی بڵاوكردەوە

لاپەڕەی فەرمی دكتور مثنی امین كاندیدی ژمارە ۲۷بازنەی ۳ لە هەڵەبجە ‌ ، شارزوور ، هەورامان ، سەیدصادق ، پێنجوێن ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: دوای ئە‌وە‌ی ئێوارە‌ی ئە‌مرۆ وێنە‌یە‌كی د.مثنی لە‌سە‌رو وێنە‌ی (شە‌ھید بریار) ھە‌ڵواسرا لە‌ ئە‌نجامی ھە‌ڵە‌یە‌كی تە‌كنیكی، هەرزوو تیمی بانگە‌شە‌ی ھە‌ڵبژاردنی برایانی ئە‌و سنورە‌مان ئاگادار كردەوە و وێنە‌كە‌یان لابرد.

دەقی ڕونكردنەوەكە:
ڕوونكردنەوە:
سڵاو لە‌ ھاوڵاتیانی سە‌یدسادق.
هاونیشتیمانیانی دڵسۆز دوای ئە‌وە‌ی ئێوارە‌ی ئە‌مرۆ وێنە‌یە‌كی بە‌ندە‌ لە‌سە‌رو وێنە‌ی (شە‌ھید بریار) ھە‌ڵواسرا لە‌ ئە‌نجامی ھە‌ڵە‌یە‌كی تە‌كنیكی، هەرزوو تیمی بانگە‌شە‌ی ھە‌ڵبژاردنی برایانی ئە‌و سنورە‌مان ئاگادار كردەوە و وێنە‌كە‌یان لابرد.
لێرەوە خۆشەویستی و ڕێزمان بۆ خانەوادەی شەهید (بڕیار) دووپات دەكەینەوە
بە‌داخە‌وە‌ ھە‌ندێك پە‌یجی سێبە‌ر دە‌یانە‌وێت لە‌ھیچی نە‌بوو شت دروست بكە‌ن و ئە‌كتیڤی پە‌یجە‌كانیان بە‌ پۆست كردن لە‌سە‌ر بە‌ندە‌ بە‌رز بكە‌نە‌وە‌ ..
ڕێزو خۆشە‌ویستیمان بۆ خانە‌وادە‌ی بە‌رێزی شە‌ھیدی دژی گە‌ندە‌ڵی كاكە‌ بریار.
ئەوانەش كە‌لە‌پە‌یجە‌ سێبە‌رە‌كانیانە‌وە تۆمە‌ت و ووشە‌ی نە‌شیاو ئە‌بە‌خشنە‌وە‌ نیشانەی لاوازیانە.
--هاوپێچ: دوای لابردنی وێنەكە--

هه‌واڵی گرنگ