لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە و یاریزانی ئێستای پاریس سان جێرمان لەلایەن كۆمانی راهێنەری بەرشلۆنەوە ستایش دەكرێت.
كۆمان لەمیانی لێدوانێكیدا وتی : " لەراستیدا من دەمزانی مێسی كێیە , بەڵام لەوە خۆشتر نەبوو كە لە نزیكەوە دەتبینی ، زۆر خۆش بوو بۆ من كە هەموو رۆژێك لە نزیكەوە دەمبینی".
وتیشی : " كاتێك رێنماییم پێدەدا ، تۆپی ئاراستەی گۆڵ دەكرد ، كۆنترۆلی تۆپی دەكرد ، خێرایی تۆپ و مراوەغەی دەكرد ، ئینجا مێسی هەموو ئەمانەی هەبوو ئەو بەشێوەی (10 لەسەر 10)دەردەكەوت ، من پێم وایە مێسی ئاسایی نییە".