ئەسینسیۆ : ئیستا راهێنەر دەتوانێت متمانەم پێ بكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەسینسیۆ : ئیستا راهێنەر دەتوانێت متمانەم پێ بكات

 

ماركۆ ئەسینسیۆی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید لەیەكەم دەركەوتنی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا توانی هاتریك تۆمار بكات.

لەدوای یارییەكە ماركۆ ئەسینسیۆ لەلێدوانێكیدا رایگەیاند ، من زۆر دڵخۆشم , هەلێكم بۆ رێككەوت و توانی بیقۆزمەوە ، من دەمزانی پێویستە چی بكەم بۆیە سەركەوتووبووم.

وتیشی : " من بۆ راهێنەرم نیشاندا بۆی هەیە پشت بە من ببەستێت ، لەراستیدا كێبركێی زۆر لێرە هەیە ، ئەوەی بۆ من گرنگە هەر هەلێك بێتە پێشم بیقۆزمەوە ، ئەمەش كارم لەسەری كردووە و بەردەوام دەبم".

ماركۆ ئەسینسیۆ ئەوەیشی وت : " شوێنی یاریزانی ناوەراستی هێرشبەر بۆ من زۆر گونجاوە ، ئەو شوێنەی راهێنەر بۆ منی دەستنیشان كرد ، یەكێكە لەو شوێنانەی من دەتوانم یاری بكەم ، ئەوەی راهێنەر پێم بڵێت جێبەجێی دەكەم".

هه‌واڵی گرنگ