كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید رایدەگەینێت ، ئێمە بەشێوەیەكی زۆر باش دەستمان بەیارییەكە كرد ، بەشێوەیەكی گشتی لەسەر هێز و زۆری یاریمان كرد ، بەتایبەت لەسەر ئاستی هێڵی هێرشبردن زۆر نایاب بووین.
لەدوای بردنەوەیان لە مایۆركا ، ئەنچیلۆتی وتی : " ئەو یاریزانانەی زۆر یارییان نەكردووە لەم وەرزە زۆر باش بەدیاركەوتن ، ئەمەش خاڵێكی زۆر گرنگی تیپەكەیە بەشێوەیەكی ئێمە زۆر باشین".
وتیشی : " زۆرێك لەیاریزانەكانمان هەن دەتوانن زیاتر لە یەك رۆڵیان هەبێت لەیاریگا ، من پێم وایە ئاستی كاسیمیرۆ لەرووی بەرگرییەوە زۆر باشترە ، هەر یەكیان بەشێوازێك یاری دەكەن وەك كاماڤینگا و كروس و ڤالڤێردی".
دەشڵێت ، ئەسینسیۆ دەتوانێت هێشتا باشتر بەدیار بكەویت، بەتایبەت لەو هێلانەی كە تیپی ركابەر كێشەیان هەیە ، من پێم وایە لەرووی لێدان بۆ گۆڵ زۆر لێهاتووە ، هاوكارێكی باشی یاریزانانی هێڵی هێرشبردنە.
ئەوەیشی وت , بنزیمە لە ئێستا هەشت گۆڵی تۆماركردووە ، ئەو لەباشترین ئاستی خۆیەتی ، ئەو كاتەی بزانم هیلاك بووە لەشوێنی ئەو یاری بە یوڤیچ دەكەم ، هێشتا زۆر شت ماوە بیكەین.
لەكۆتاییدا راهێنەرە ئیتاڵییەكە وتی : " بە هەبوونی كاماڤینگا و ڤالڤێردی و بلانكۆ و چەندانی دیكەی بە ئەزمون وەك كاسیمیرۆ و كروس و مۆدریچ پێم وایە ریال مەدرید پارێزراوە و داهاتووەكەی روونە".